Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 04:31

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود : گه‌ر ئازاد و سه‌ربه‌خۆ نه‌بین هەمیشە چەوساوە ده‌بین

له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى
کوردستان TV
100%


محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود  سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان به‌بۆنه‌ى ڕۆژى ئاڵای كوردستاندا له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ، كه‌تێیدا  داوا دەکات ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان وەك جەژنی نەورۆز لە هەر چوار پارچەكەی كوردستان هەڵبكرێت رۆژی ئاڵای كوردستان بەرز رابگیرێت.
 

ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هەر نەتەوەیەك خاوەنی مێژوو و كلتوور سەربەخۆی و ئازادی نەبێت ئەوا ئەو میللەتە هەمیشە چەوساوە و داگیركراوە بۆیە پێویستە هەمووان ئاڵاكەمان ئاڵای كوردستان بەرز رابگرین.


ڕۆژی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ سه‌ر بینای شاره‌داری مه‌هاباد له‌ 17 كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1945  به‌ وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له‌ مێژووی سیاسی كورد ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌ 73 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا بۆ‌ یه‌كه‌مجار ئاڵای كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر بینایه‌كی حكوومه‌ت به‌رزكرایه‌وه‌، مانگێك و چه‌ند ڕۆژێك پێش ئه‌وه‌ی كۆماری كوردستان له‌ ڕۆژی 22 كانوونی دووه‌می 1946 دابمه‌زرێت.
 
هه‌رچه‌نده‌ كۆماری كوردستان پاش 11 مانگ روخا، بەڵام ئاڵای كوردستان به‌هۆی درێژپێدانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له‌ لایه‌ن خه‌باتگێڕانییه‌وه‌ له‌ شاخه‌كانی كوردستان و رێورسمه‌كانی بیرهێنانه‌وه‌ی به‌ شه‌كاوه‌یی مایه‌وه‌.
 
پاش تێپه‌ڕبوونی 59 ساڵ به‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی 19 حوزه‌یرانی 2004 به‌ بڕیاری ژماره‌ 48 به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری دا رۆژی 17 كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك بكرێته‌ رۆژی ئاڵای كوردستان. 
 
ساڵانه‌ له‌ رۆژى 17 كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك رێوره‌سمی تایبه‌ت بۆ رێزگرتن له‌ رۆژی ئاڵای كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شوێنه‌ گشتییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ ئاڵای كوردستان ده‌رازێندرێنه‌وه‌.
 

پێناسەی ئاڵای نەتەوەیی کوردستان
ئاڵای کوردستان پێکاھاتووە لە سێ ڕەنگ و دروشمێک لە ناوەندی.

ڕەنگەکان

ئاڵای کوردستان لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکھاتوە، لاکێشەی سەرەوە رەنگی سوورە، ئەوەی ناوەند ڕنگی سپی یە، و لاکێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوزە. بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێ درێژییەکەیەتی. لەساڵی (٢٠٠٩)دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا، ڕۆژی (١٧)ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک, ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

دروشمی نەتەوەیی
دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە ٢١ پەڕ (تیشک) ی یەکسان و ھاوشێوەی ھەیە کە ڕێکەوتی ٢١ی ٣ دەگەیەنێت کە سەرەتای ساڵی کوردییە. بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێ یەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە پەڕەکانییەوە یەک پێوەرە و بەبێ پەڕەکان نیو پێوەر، ئەم پەڕانە شێوەیان ڕاستە و لە دەرەوە خالێکی تیژ دروست دەکەن. خۆرەکە دەبێ ڕێک لە چەق (ناوەندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت. خۆر بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین پەڕ (تیشک) تێدەپەڕێت.

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.