Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 04:29

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا گه‌یشته‌ هه‌ولێر

بریاره‌ سبه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم كۆببێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا گه‌یشته‌ هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌رپرسانى باڵاى كوردستان پێشوازى لێ كرا.

ئه‌مشه‌و ستیف بلۆك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌لایه‌ن كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ  وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانى دیكه‌ی حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازى لێ كرا.

بریاره‌ سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێبكرێت و دیداروكۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات بریاریشه‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانی  ئەنجامدەدەن.
 
هه‌ر چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی هاوكارییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه‌ تاوتوێ ده‌كرێت، هۆڵەندا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەشدارییەکی کاریگەری لە شەڕی دژی داعش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەبووە، راهێنانی بە پێشمەرگە کردووە و زیاتر له‌ 100 راوێژکاری سەربازی لە هەرێمی کوردستان هەن.

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.