بریارە سبەینێ سێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەرچەند پرسێك كۆببێتهوه و لەگرنگترینیشیان دەنگەدانە لەسەر تەواوكردنی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی.
بەپێی زانیارییەكان بریارە سبەینێ سێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كاتژمێر1ی نیوەرۆ كۆببێتەوە، لەئێستادا لەسەر پۆستی وەزارەتی ناوخۆ لایەنە شیعەكان ناكۆكن و لەسەر كاندید كردنی فالح فەیاز.
بە وتەی پهرلهمانتاران بەخشینی متمانە بە كاندیدەكانی شهش وەزارەت، لەنێو گومەزی پەرلەماندا یەكلایی كراوهتهوه.
جێگەی ئاماژەیە زیاتر لە حهوت مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دراوە تا ئێستا بەتەواوەتی حكومەت پێكنەهێنراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.