Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 04:36

وەزیری پلاندانان: ژمارەی دانیشتووانی هەرێم حەوت ملیۆن کەسی تێپەراندووە

پێش هاتنی ئاوارەكانیش پێنج ملیۆن كەس بووە
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند دانیشتوانی هەرێم زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسە.

وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگه‌یاند: ژمارەی دانیشتووانی هەرێم بە ئاوارەكانیشەوە‌ حەوت ملیۆن كەسی تێپەراندووە و رێژەی منداڵ بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی كانونی یەكەمی 2018، وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفراسێكدا رووپێوی رەوشی تەندروستی و پەروەردەیی هەرێمی راگەیاند.

عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكیدا ئاماژەی بەوەكرد: لەگەڵ ئەوەی هەرێم تووشی قەیرانێكی سەختی دارایی بووەوە، بەڵام رەوشی تەندروستی و پەروەرەدەیی و كۆمەڵایەتی هەرێم بەراورد بە پارێزگاكانی دیكەی عێراق زۆرباشە و ساڵ بە ساڵ لە گەشەسەندنی بەردەوامدایە.

گوتیشی: بەپێی دوایین رووپێو كە وەزارەتی پلاندانان ئەنجامیداوە، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە نزیكەی 7 ملیۆن كەس،  پێش هاتنی ئاوارەكانیش پێنج ملیۆن كەس بووە.

گوتیشی نزیكەی 96%ی منداڵانی هەرێمی كوردستان لە قوتابخانەی سەرەتایی دەخوێنن، كەچی تەنها لە 67%ی لە خوێندنی ناوەندی دەوام دەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.