Erbil 11°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 19:11

به‌وێنه‌.. مه‌ترسی دروستبوونى لافاو هه‌یه‌ و تیمێکی فڕۆکه‌وانی سلێمانیش خرایه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەهۆی ئەگەری دروست بوونی لافاو بەهۆی پێشبینی کردن بۆ بارانی بەهێز لە چەند رۆژی داهاتوودا، تیمەکانی فڕۆکەوانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لە ناوچەکانی کەلار و گەرمیان.

عمیدی فڕۆکەوانی هاتووچۆ (حسێن فەیزوڵا) لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند تیمەکانیان لە ئێستادا لە سنووری ناوچەکانی کەلار و گەرمیاندان و ئامادەباشی تەواومان کردووە بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتییان لەکاتی پێویستدا، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە تیمەکانیان لەو شوێنانە دەمێننەوە تا ئەو کاتەی تیمەکانی پۆلیسی بەرگری شارستانی پێویستیان پێیان بێت.
دەزگای کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە کە لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی باران بارینی بەهێز روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

1111


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.