Erbil 11°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 19:08

نێچیرڤان بارزانی داوایه‌ک ئاراسته‌ى هاووڵاتییانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات

له‌په‌یامێكدا
کوردستان TV
100%

له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ڕووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وى رابردووى ماڵێك له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه‌ گیان له‌ده‌ستدانى 3 منداڵی لێكه‌وته‌وه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت: کاره‌ساتی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووی ماڵێکی چه‌مچه‌ماڵ که‌ تیایدا سێ منداڵ گیانیان له‌ ده‌ست دا و دایکیان به‌ سه‌ختی بریندار بوو، له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ژاندمی.

ڕاشیده‌گه‌ێنێت: هاوبه‌ش و هاوخه‌می خانه‌واده‌یانم، چی پێویست بێت، ‌هاوکار ده‌بین. 

له‌ كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت:  داواى ئاگایی و خۆپاراستنى باشتر له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌م.


دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.