ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 17 ى 12 ى 2018 ، ڕۆژى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵای كوردستان له‌هه‌رێمى كوردستان و له‌زۆرێك له‌شارو شارۆچكه‌كان ئه‌م ڕۆژه به‌چه‌ندین چاڵاكی جۆراو جۆر به‌ڕز ڕاده‌گیرێت
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، له‌شاری كه‌ركوك له قوتابخانه‌كان و شوێنه‌كانى دیكه هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ڕێگه ناده‌ن ئاڵای كوردستان به‌رز بكرێته‌وه ئه‌و ڕۆژه به‌رز رابگیرێت
به‌هۆی ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر كه‌باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هاوكاری حه‌شد و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقی كرد ، كه‌ركوك و زۆرێك له‌شوێنانى دیكه‌ى سنوره‌كه له‌ده‌ستدران و ناوچه‌كه دووچاری داگیر كردن بوویه‌وه ، به‌هۆیه‌وه نزیك به 200 هه‌زار خێزانى كورد ئاواره بوون ، به‌بڕیاری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوك ڕاكان جبوری ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كه قه‌ده‌غه كرا و ساڵی پاریش ڕێگه نه‌درا ڕۆژى ئاڵای كوردستان به‌رز رابگیرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.