بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی ئاسودەی شارۆچکەی چەمچەماڵ سێ منداڵی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
پهیامنێری كوردستان تیڤی لەشارۆچکەی چەمچەماڵ رایگهیاند: لەگەڕەکی ئاسوودە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر، دایکێک و سێ منداڵ سوتاون مناڵەکان گیانیان لهدهستدا.
گوتشی: بەهۆی ئاگرەکەوە دایکی منداڵەکانیش 80%ی جەستەی سوتاوە و بۆ چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتایەییەکان هۆکاری ئاگرەکەی شۆرتی کارەبا بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.