Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:46

پێنجه‌مین رۆمانی " حه‌یده‌ری " به‌ زمانی فارسی بڵاوکرایه‌وه‌

به‌رهه‌مه‌كانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی " ئینگلیزی ، سوێدی ، عه‌ره‌بی و هه‌نگاری " وه‌رگێردراون
کوردستان TV
100%


نووسەر و توێژەری ناسراوی  رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دانیشتووی شاری تاران " فه‌رهاد حه‌یده‌ری گۆران "  وه‌ك پێنجه‌مین رۆمانی خۆی ، به‌ زمانی فارسی رۆمانی " كۆچی شامار" ی چاپ و بڵاوكرده‌وه‌ .

رۆمانی  " كۆچی شامار" پێنجه‌مین رۆمانی ئه‌م نووسه‌ره‌ كورده‌یه‌ ، پێشتریش ژماره‌یه‌ك كتێبی دیكه‌ی به‌ ناوه‌كانی " ئه‌فسانه‌ی ره‌نگه‌كانی دۆنادۆن ، كه‌تیبه‌ خوێندنه‌وه‌ی وێرانی  ، ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی " چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ، رۆمانی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی ساڵی 2016 له‌ لایه‌ن " فازل مه‌حموود " ه‌وه‌ وه‌رگێردراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی شیرینی كوردی و پێشوازییه‌كی زۆری لێكرا .

ئه‌م رۆمانه‌ له‌ دوو توێی 208 لاپه‌ره‌  له‌ تاران و له‌ چاپخانه‌ی " بان و ئاگا " چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ ، ته‌نیا له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا 500 دانه‌ی فرۆشراوه‌ و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی پێشوازییه‌كی باشه‌ له‌م رۆمانه‌ .

كۆچ شامار ، ڕۆمانێکە کە ژیانی کۆچەر و لێقەوماوێکی کورد دەگێڕێتەوە ، ئه‌م رۆمانه‌ خەمنامەی سەرسامهێنەری مرۆڤی هاوچەرخ و نوێنگەی تراژیدیای نەتەوەی کوردە، هاوکات گێڕانەوەیەکی تراژیکیە لە ژیانی مرۆڤی سەردەمی مۆدێڕن .

  نووسه‌ر و توێژه‌ری كورد " فه‌رهاد حه‌یده‌ری گۆران  " له‌ ساڵی 1974 له‌ شاری كرماشان له‌ دایك بووه‌ و تاكو ئێستا 5 رۆمانی به‌ زمانی فارسی نووسیوه‌  و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی " ئینگلیزی ، سوێدی ، عه‌ره‌بی و هه‌نگاری " وه‌رگێردراون .
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.