Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:55

ته‌ندروستى هه‌ولێر هه‌واڵێکى بێ به‌ڵگه‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ و هۆشداریش به‌هاوڵاتیان ده‌دات

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نن ، به‌م دواییه‌ هه‌واڵێكی بێ به‌ڵگه‌ ده‌رباره‌ی كون كردنی په‌نجه‌كان وه‌كو چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی مێشك بڵاوه‌ی پێكراوه‌ له‌سه‌ر فه‌یسبوك و له‌لایه‌ن خه‌لكێكی زۆریش شه‌یركراوه‌!


ته‌ندروستى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هیوادارین هاوڵاتیان خۆشباوه‌ڕنه‌بن به‌هه‌موو هه‌واڵێك به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی پزیشكی نه‌بوو ، ئه‌گه‌ر هه‌ر پۆستێكی له‌م جۆرانه‌تان بینی له‌سه‌ر فه‌یسبووك تكایه‌ پێش ئه‌وه‌ی لایك و شه‌یری بكه‌ن داوای لینكی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ بكه‌ن له‌خاوه‌ن په‌یجه‌كه‌ یان به‌لایه‌نی كه‌م داوای سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوی زانیاریه‌كه‌ی لێ بكه‌ن!

ڕاشیگه‌یاندووه‌ ، لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌وا له‌كاتی ئێستادا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی باوه‌ڕپێكراو به‌رده‌ست نیه‌ كه‌وا ئه‌م هه‌واڵه‌ پشتڕاست بكاته‌وه‌.

له‌خواره‌وه‌ چه‌ند لینكێك له‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی باوه‌ڕپێكراو كه‌وا ڕه‌تیده‌كاته‌وه كون كردنی په‌نجه‌كان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی جه‌لته‌ بێت به‌لكو به‌ زیان به‌خشیشی ده‌زانن. ئه‌مه‌ش لینكه‌كان:
https://www.wtsp.com/…/verify-can-a-needle-save-…/67-2856317 https://www.wgrz.com/…/verify-can-you-stop-a-s…/65-511623585 https://www.hoax-slayer.net/dangerous-hoax-needle-can-save…/ https://theness.com/neurologi…/…/needle-nonsense-for-stroke/

 

 

1


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.