Erbil 15°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 21:00

گه‌نجێکی 21 ساڵان  له‌ که‌لار به‌چه‌قۆ کوژرا

شه‌وی ڕابردوو
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان چه‌ن گه‌نجێك دروست ده‌بێت و یه‌كیكیان به‌چه‌قۆ هێڕش ده‌كاته‌ سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات.

ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یاندنی برینداره‌كه‌ به‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار گیانی له‌ ده‌ستدا.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا پینج تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون و به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 406 به‌ندكراون.

شایه‌نی باسه‌  ئه‌وگه‌نجه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ناوی "هه‌ردی مه‌جید ئه‌حمد" و  له‌دایكبووی ساڵی 1997 ود انیشتووی گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتنی قه‌زای كه‌لاره‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.