ده‌سته‌ی گشتی خانه‌نشینی گشتی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ژماره‌ی خانه‌نشینبووانی عێراقی ئاشكرا كرد.
عه‌لی جه‌عفه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وا بڕیاره ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌م خوله‌ی ئێستایدا پڕۆژه یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌سند بكات كه یه‌كێك له مادده‌كان بریتییه له‌زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت.
هه‌روه‌ها گوتی: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر به پێی یاساكانی ده‌زگای شه‌هیدان ده‌بێت.
گوتیشی: مووچه‌ی خانه‌نشینان هێلی سووره‌و هیچ شتێك كاری تێ ناكات و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خانه‌نشینان مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه.
ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه ئاشكراشی كرد كه ژماره‌ی خانه‌نشینبووانی عێراق گه‌یشتۆته 3 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.