Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 05:59

به‌وێنه‌وه‌ .. دوو کیلۆگرام مادده‌ی پلاستیک له‌ سکی نه‌خۆشێک ده‌رھێنرا

به‌ نه‌شته‌رگه‌ری
کوردستان TV
100%

منداڵێكی تووشبوو به‌ نه‌خۆشی ئۆتیزم به‌ نه‌شته‌رگه‌ری نزیكه‌ی دوو كیلۆ مادده‌ی پلاستیكی وه‌ك كه‌وچكی چا، ده‌سته‌وانه‌ و عه‌لاگه‌ له‌ نێو گه‌ده‌یدا ده‌رھێنرا.

منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵی تووشبوو به‌ نه‌خۆشی ئۆتیزم به‌ ناوی مه‌ھمه‌ت ئه‌كینجی، له‌ لایه‌ن كه‌سه‌ نزیكه‌كانییه‌وه‌ به‌ھۆی سك ئێشه‌یه‌كی زۆر گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئورفا.

له‌ دوای پشكنینی پێویست، مه‌ھمه‌ت ئه‌كینجی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری زانكۆی حه‌ران له‌ شاری ئورفا كرا و له‌و شوێنه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ قورسایه‌ك له‌ سكی ناوبراودا ھه‌یه‌.

ده‌ستبه‌جێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و منداڵه‌ كرا و نزیكه‌ی دوو كیلۆگرام مادده‌ی پلاستیكی وه‌ك كه‌وچكی چا، ده‌سته‌وانه‌ و عه‌لاگه‌ له‌ نێو گه‌ده‌یدا ده‌رھێنرا.

پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵان و مامۆستای زانكۆ، مسته‌فا ئه‌رمان دۆرته‌لار كه‌ سه‌رۆكی ئه‌و تیمه‌ بوو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ئه‌كینجی ئه‌نجامدا، به‌ رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند كه‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌ به‌ گومانی گرێ و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ھێنراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

ئه‌و پزیشكه‌ راشیگه‌یاند كه‌ له‌ دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و منداڵه‌ باشتر بووه‌ و ئێستاش ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراوه‌.

ktvktvktv

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.