Erbil 9°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:33

تورکیا وه‌ڵامی عێراق ده‌داته‌وه‌

له‌ دژی په‌كه‌كه‌ داوایه‌كی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، پەکەکە ساڵانێکی زۆرە لەخاکی عێراقەوە هەڕەشەیە بۆ سەر تورکیا،  ده‌ڵێت عێراق خۆی ئەوە چارەسەر ناکات ئێمە بەو کارە هەڵدەستین.

حامی ئاکسۆی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە هاتووه‌ خاکی عێڕاق بووەتە بنکەیەکی سەربازی بۆ پەکەکە، ساڵانێکی زۆرە لە عێراقەوە هێرش دەکاتە سەر تورکیا.

گوتیشی، چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد حکومەتی عێراق ڕێگە لەو هێرشانە بگرێت، بەڵام ئەوەی نەکردووە، و لە کاتێکدا کە حکومەتی عێراق ڕێگە لەو هێرشانە ناگرێت، تورکیا خۆی ئەو کارە دەکات و ڕێگر دەبێت.

تورکیا دەڵێت پێویسته‌ عێراق ره‌چاوی مافی دراوسێیه‌تی بكات، چونكه‌ به‌پێی ماده‌ی 7ـی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌رپرسیاره‌ له‌ رێگریكردن له‌ هه‌ر گرووپێك كه‌ خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنێت.

توركیا هاوئاهه‌نگی زۆری عێراقی كردووه‌ له‌ پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هاوكاریی بێسنووری پێشكه‌شكردووه‌. چاوه‌ڕێین عێراقیش به‌هه‌مان هه‌ستیارییه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی بگرێته‌ئه‌ستۆ و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا بكات بۆ له‌نێوبردنی هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌كان.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا شەنگال و مەخموریان بۆردوومانکرد و لە ئەنجامدا به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ش ژمارەیەک کەس كوژران و برینداربوون.

لای خۆیه‌وه‌، په‌كه‌كه‌ ناسنامه‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌، جگه‌ له‌ كوژرانی چوار گه‌ریلا و برینداربوونی یه‌كێكی دیكه‌، چوار كه‌سی سڤیلیش كه‌ سه‌ر به‌ یه‌ك خێزان بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.