Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 21:00

ڕێنمایی تایبەت بۆ دانانی فەرمانبەری گرێبەست ده‌رده‌کرێت

بە گرێبەست دادەمەزرێت لە شوێنی فەرمانبەرێکی تر
کوردستان TV
#7
100%

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنماییەكی نوێی لەبارەی لەشوێن دانانی فەرمانبەری گرێبەست دەردەكات و ئاماژە بەوەدەكات پێویستە ئەو كەسانە فەرمانگەو وەزارەتەكانیش پێویستیان پێبێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی کەوتووە، لەکاتی دامەزراندنی فەرمانبەرێکی گرێبەست لە شوێنی فەرمانبەرێکی تر پێویستە هەمان بڕوانامە و پسپۆڕیەتی هەبێت.

ئاماژە به‌وه‌كراوه‌ فەرمانبەری گرێبەست لەکاتی داواکردنی پێداویستی فەرمانگەکاندا دادەمەزرێن.

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەو کەسەی بە گرێبەست دادەمەزرێت لە شوێنی فەرمانبەرێکی تر پێویستە ئەو ساڵە دابمەزرێت کە فەرمانبەرەکە فەسڵکراوە.

باسی لەوەش کردووە، پێویستە وێنەی نوسراوی ئەو فەرمانبەرە لەکارلادراوە هاوپێچی نوسراوی ئەو کەسە بکرێت کە دادەمەزرێت بە گرێبەست.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە ئەو کەسەی کە دادەمەزرێت هەمان بڕوانامە و پسپۆڕیەتی فەرمانبەرەکەی هەبێت و لە نوسراوی فەرمیدا ئاماژە بە بڕوانامە و پسپۆڕی هەردوولا بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.