سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15-12- 2018رایگه‌یاند: ئه‌فسه‌رێك و دوو پۆلیس له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژئاوای رومادی كوژراون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: بۆمبێكی چێنراو به مه‌فره‌زه‌یه‌كی پاراستنی رێگاكانی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تی خێرا له ناوچه‌ی 130 كلیۆمه‌تر له رۆژئاوای رومادی ته‌قیوه‌ته‌وه‌و بۆته هۆی گیان له ده‌ستدانی ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی رائیدو و دوو پۆلیسی دیكه.
سه‌رچاوه‌كه له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه: دوای رووداوه‌كه هێزێكی ئه‌منی شوێنی رووداوه‌كه‌ی گهمارۆداوهو قوربانییه‌كانیش به‌ره‌و پزیشكی دادوه‌ری گواستراونه‌ته‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.