هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات رایانگه‌یاند: به توندى وه‌ڵامى هه‌موو هێرشه‌كانى توركیا ده‌ده‌ینه‌وه له باكوورى سوریا، به‌ڵام هه‌وڵى دیبلۆماسی ده‌ده‌ین تا فشار بخرێته سه‌ر رێگرتن له هه‌ر هێرشێك.
دوێنى پێنج شه‌ممه 13ى كانوونى یه‌كه‌می 2018 مه‌زڵوم كۆبانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانى ده‌كرێن به توندى وه‌ڵامى هه‌ر هێرشێكى توركیا ده‌ده‌نه‌وه كه بكرێته سه‌ر شه‌ڕڤانانیان.
مه‌زڵوم كوبانێ ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه: واشنتۆن هه‌وڵى جددى داوه كه ڕێگه له توركیا بگرێت هێرش نه‌كاته سه‌ر چه‌كداره كورده‌كان كه باكوورى سوریا كۆنتڕۆل ده‌كه‌ن له سنوورى توركیا، به‌ڵام پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌وڵى زیاتر بده‌ن.
مه‌زڵوم هۆشدارى دا كه ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر شه‌ڕڤانانى (یه‌په‌گه) كه له ئێستادا رووبه‌رووى پاشماوه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بوونه‌ته‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، ڕێ ده‌دات دووباره ئه‌و جیهادیانه دووباره بڵاوببنه‌وه، مه‌زڵوم هه‌روه‌ها گوتى :" ئێمه ئاماده‌ین له ناوچه‌كانمان بۆ هه‌ر هێرشێك و به توندى وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌وڵى دبلۆماسیمان به‌رده‌وامه تا ئه‌و هێرشانه ڕابگرن.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا ڕایگه‌یاند: له چه‌ند ڕۆژى داهاتوو ئۆپه‌ڕاسیۆنى سه‌ربازى له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات له دژى هه‌سه‌ده ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا (پنتاگۆن) نیگه‌رانى وڵاته‌كه‌ى له‌و بڕیاره‌ى توركیا ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند: "هێرشى تاكلایه‌نه‌ى توركیا بۆ سه‌ر باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا قبوڵكراو نییه".
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.