Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:51

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق به‌سه‌ردانێک گه‌یشته‌ هه‌ولێر

لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە یاوەری شاندێك گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا، ئه‌وه‌ دووه‌م سه‌ردانی حه‌لبووسیه‌ بۆ هه‌ولێر و پێشتریش دوای هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق محمد حەلبوسی بە یاوەری شاندێك لە پەرلەمانتارانی عێراق  گەیشتە هەولێر لەلایەن كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و هێمن هەورامی سەرۆكی فراكسیونی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان و ئومێد سەباح له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێكرا.

ئەجیندای سەردانەكەی حەلبوسی بۆ كوردستان رۆژی هەینی لەلالش بەشداری چەژنی رۆژووی ئێزدیان دەكات و دواتر لەگه‌ڵ پارێزگاری دهۆك كۆدەبێتەوە و دۆخی ئاوارەكانی شەنگال و موسل لە پارێزگاكە تاوتوێ دەكات .

دواتر دەگەرێتەوە هەولێر ئێوارەكەی لەگەڵ به‌رێز سەرۆك بارزانی  و  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، بۆ رۆژی شەممە لەگەڵ مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی كوردستان كۆدەبێتەوە  تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی تەواوكردنی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی بەشێكی تەوەرەكانی كۆبوونەوەكان دەبێت.

ئه‌وه‌ دووه‌م سه‌ردانی حه‌لبووسیه‌ بۆ هه‌ولێر و پێشتریش دوای هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.