Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:55

نادیە موراد کۆپییەکی خەڵاتەکەی پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کرد

خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018
کوردستان TV
#7
100%


نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاكیی نەتەوەیەكگرتووەكان و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018، سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لە لایەن ڕێڤنگ محەمەد هرورى، بەتەمەنترین ئەندامی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانەوە وەك سەرۆكی یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان و سەرۆك و نوێنەرى فراكسیۆنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان و پێكهاتەكانى توركمان و كلدان و ئاشوور و سریانەوە پێشوازیی لێ كرا.

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەمە 2018/12/13، نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاكیی نەتەوەیەكگرتووەكان و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018، سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لە لایەن ڕێڤنگ محەمەد هرورى، بەتەمەنترین ئەندامی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانەوە وەك سەرۆكی یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان و سەرۆك و نوێنەرى فراكسیۆنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان و پێكهاتەكانى توركمان و كلدان ئاشوور و سریانەوە پێشوازیی لێ كرا.

لە دیدارێكدا سەرۆكی یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان و سەرۆك و نوێنەرى فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كە ئامادەی دیدارەكە بوون، پیرۆزباییان لە نادیە موراد كرد بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018 و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست، ئامادەییی خۆیشیان بۆ هەموو جۆرە هاوكارى و پشتیوانییەك بۆ كار و چالاكییە مرۆییەكانی لە پێناو ئاشتەوایی و خزمەتكردنی قوربانییانی ئێزدی و گەیاندنی دەنگیان بە جیهان و هەوڵەكانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و بەسزاگەیاندنی تیرۆریستانی داعش و بەجینۆسایدناساندنی كەیسی ئێزدییەكان دەربڕی و ڕۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانیشیان لە ڕزگاركردنی شنگال و دەوروبەرى بەرز نرخاند.

لە بەرامبەردا نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاكیی نەتەوەیەكگرتووەكان و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018، وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاریى خۆی بۆ ئەو پێشوازییە، كورتەیەكی سەبارەت بە بەسەرهات و تراژیدیای خۆی و ئێزدییەكان لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش باس كرد و تیشكی خستەسەر هەوڵەكانی لە پێناو گێڕانەوەی ئارامی و ئاشتەوایی بۆ كۆمەڵگەی ئێزدییان و گێڕانەوەى ئاوارەكان بۆ زێدى خۆیان و پاراستنی سەقامگیری لەو ناوچانەدا.
 
لە كۆتاییی دیدارەكەشدا نادیە موراد، كۆپییەكی خەڵاتەكەی پێشكەش بە پەرلەمانی كوردستان كرد و سەرۆكی یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانیش درعێكی پەرلەمانى كوردستانى وەك ڕێزلێنانێك بە نادیە موراد بەخشی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.