به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، دواى كاتژمێر 6:30 سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، به كاتى ناوخۆى توركیا به‌هۆی رووداوی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكى خێرا 47 كه‌س بوونه قوربانى.
ڤاسیب شاهین پارێزگارى شارى ئه‌نقه‌ره له شوێنى رووداوه‌كه به په‌یامنێرانى راگه‌یاند: شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی خێرا كه گواستنه‌وه‌ى گه‌شتیارانى ده‌كرد له ئهنقهرى پایته‌ختى توركیا بۆ ناوه‌ندى ناوچه‌ى كۆنیا به‌ڕێكه‌وتووه و به‌هۆى پێكدادانى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به فارگۆنێك كه له رێگا پشكنینى ئه‌نجام داوه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه 43 كه‌سى تر برینداربوونه.
هاوكات ئاژانسى سى ئین ئینى توركى سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه رایگه‌یاند: شه‌مه‌نده‌فه‌ره خیراكه به‌هۆى ئه‌و پێكدادانه دوو فارگونی له‌سه‌ر پرده‌كه‌وه كه‌وتووته خواره‌وه و قوربانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
جێى ئاماژه‌یه له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ئه‌مه دووه‌م رووداوى گه‌وره‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره له توركیا رووی دابێت، له مانگى تهمووز به‌هۆى ده‌رچوونى شه‌مه‌نده‌فه‌رێكى هه‌ڵگرى گه‌شتیاران كه 360 گه‌شتیارى تێدابوو له سنوورى بولغاریا بۆ ئیسته‌نبۆل 6 فارگۆنى له ڕێگه‌ى خۆى ده‌رچوو له‌ئه‌نجامدا 24 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو و به ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.