شان ڕۆبه‌رتسن ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاندووه: هه‌ر كردارێكی له‌شكری تاك لایه‌نه له لایه‌ن هه‌ر چ لایه‌نێكه‌وه ئه‌نجام بدرێت له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، به تایبه‌تی كه ڕه‌نگه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكایی لێبن یان له‌و نزیكانه بن، جێی نیگه‌رانی زۆره، بۆیه هه‌ر كردارێكی له‌و جۆره جێی قبوڵ نیـیه.
ده‌شڵێت: هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژكردن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا تاكه ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایش له‌و ناوچه‌یه، ئێمه وابه‌سته‌ین به له نزیكه‌وه كاردكردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه توركه‌كانمان سه‌باره‌ت به سوریا، به تایبه‌تی بۆ به‌هێزكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژكردنی نێوانمان.
ئێمه پـێمانوایه دیالۆگ تاكه ڕێگه‌یه بۆ مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی ناوچه سنووریـیهكان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، وه بڕوامانوایه ئۆپه‌راسیۆنه لهشكریـیهكانی به‌بێ هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام بدرێن، ده‌بنه مایه‌ی بنكۆڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه هاوبه‌شه‌كان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له وتارێكیدا له ئه‌نكه‌ره گوتی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه كوردیـیه‌كانی سوریا، ئه‌وانه‌ی به به‌شێك له په‌كه‌كه ناودێریان ده‌كات.
هه‌ر دوێنێ سوپای توركیا چه‌ندین زرپۆش، تانك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سنووری سووریا كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.