Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 05:13

وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵاى هه‌رێم رێککه‌وتنامه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ زانکۆکانی ئێران ئیمزا ده‌کات

ئێران پیشانگه‌یه‌ك بۆ ناساندنى زانكۆكانى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیرى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم، یوسف گۆران له‌گه‌ڵ مورتەزا عەبادى سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر كۆبوویه‌وه‌ و له‌و میانه‌یه‌دا بڕیار درا، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا پیشانگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مى زانكۆ ئێرانییه‌كان بكاته‌وه‌ و هه‌ردوولا رێككه‌وتنێكیش واژوو بكه‌ن.

به‌شى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا روونیكردووه‌ته‌وه‌، یوسف گۆران به‌گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانى له‌ بواری خوێندنی باڵا كردووه‌.

هه‌روه‌ها جه‌ختى كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن. 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكرداوه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئێران ئیمزا بكات.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی تایبه‌تی ناساندنی توانای زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا بكرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.