Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 05:24

ھه‌فته‌ی داھاتوو مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌ش ده‌کرێت

بڕه‌ پاره‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ٩ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌ست ده‌بێت
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاندووه‌، له‌ ڕۆژانی سه‌ره‌تای ھه‌فته‌ی داھاتوودا، ٣١٧ ملیار دینار له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بۆ ھه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت و به‌و ھۆیه‌شه‌وه‌ بڕه‌ پاره‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ٩ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌ست ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ھه‌فته‌ی داھاتوودا، مووچه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ به‌ شێوه‌ی ڕیزبه‌ندی له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ و به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌ش ده‌كرێت:

 

- وه‌زاره‌تی داد

- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف

- وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان

- وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان

- ئه‌نجومه‌نی ئاسایش

- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی

- وه‌زاره‌تی كاره‌با

- ده‌زگای ئاسایش

- زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌

- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌

- وه‌زاره‌تی پلاندانان

- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ

- دیوانی چاودێری دارایی

- ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم

- ده‌سته‌ی ژینگه‌

- ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان

- ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی

- كۆمیسیۆنی ھه‌ڵبژاردن

- ده‌زگای مین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.