Erbil 6°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:32

عه‌بادی: ئێران رێگریی کرد بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت دابنیشم

زۆر له‌مه‌ ترسان
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، ئێران رێگریی كردووه‌ بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران دابنیشێت.

له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق  گوتی، پێم وابێت ئێران له‌به‌رئه‌وه‌ی رامگه‌یاند سزاكان جێبه‌جێده‌كه‌م، رێگریی كرد بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران دابنیشم. ئێرانییه‌كان زۆر له‌مه‌ ترسان. له‌به‌رئه‌وه‌ پشتگیریی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستا (عادل عه‌بدولمه‌هدی)یان كرد.

عه‌بادی رایگه‌یاند، ئێستا له‌ئێران پێكدادانی ئیراده‌ له‌ئارادایه‌ و به‌هۆی نفوزی زۆریه‌وه‌ ئه‌مه‌ی گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ عێراقیش و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دروستكردووه‌.

عه‌بادی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاشی له‌ عێراق دژی داعش هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی، "ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆتاییهێنان به‌داعش نه‌بوو. به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌نبار له‌جێی هێرشكردنه‌ سه‌ر داعش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوو كه‌ گه‌مارۆ بدرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.