Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 10:13

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان روونکردنه‌وه‌یه‌کی راگه‌یاند

به‌ گوێره‌ی پێویست چه‌ند لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی دادوه‌ری بۆ ده‌سته‌كه‌ ته‌نسیب كردووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، دامه‌زراندنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری ته‌نیا حه‌صر كراوه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌ میلاكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێت.

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت:سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بڵاوكراوه‌ی (ده‌سپاكی) ژماره‌ 1 رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 9/12/2018ی ده‌سته‌كه‌یان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری رێگری كردووه‌ له‌ دامه‌زراندنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری بۆ ده‌سته‌كه‌یان.

ده‌شڵێت: ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راده‌گه‌یه‌نین بابه‌تی دامه‌زراندنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری ته‌نیا حه‌صر كراوه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌ میلاكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێت. ده‌سته‌ی ده‌سپاكی پێش ماوه‌یه‌ك فه‌رمانێكیان ده‌ركرد به‌ گۆڕینی ناونیشانی 3 فه‌رمانبه‌ر بۆ (لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی ده‌سپاكی) بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ دانیشتنێكیدا (به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ بڕیاری ژماره‌ 47 له‌ 12/7/2017) سوێند خواردنی ناوبراوانی ره‌تكرده‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی ئاماژه‌ پێكراو هه‌یه‌ كه‌ داوای ته‌نسیب كردنی لێكۆڵه‌وه‌ری دادوه‌ری بكات له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ پێی ماده‌ 10 بڕگه‌ 3 له‌ یاسای ژماره‌ 7ی ساڵی 2014 / یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی له‌ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ 3 بۆ ساڵی 2011 كه‌ ده‌ڵێت: (طلب توفير محققين عدليين للهيئة من الجهات المعنية).

روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ پێشتریش ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ گوێره‌ی پێویست چه‌ند لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی دادوه‌ری بۆ ده‌سته‌ی ئاماژه‌پێكراو ته‌نسیب كردووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئێستا داواكارییه‌كی ده‌سته‌كه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌ بۆ تاوتوێ كردن و بڕیاردان له‌سه‌ری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.