Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:39

سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆڵێکی سه‌رماوسۆله‌ روو له‌ عێراق ده‌کات

پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

پێشبینی ده‌كرێت سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆڵێكی سه‌رماوسۆله‌ روو له‌ عێراق بكات.

سادق عه‌تیه‌، پێشبینیكه‌ری كه‌شناسی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا رایگه‌یاندووه‌: سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆڵێكی سه‌رماوسۆڵه‌ و هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار ده‌گرێته‌وه‌.

ده‌شڵێت: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ شاره‌كانی باكوورو رۆژئاوا و ناوه‌ڕاست و به‌غدا نزم ده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌شاره‌كانی باشووری عێراقیش به‌ تایبه‌تی شاری به‌سڕه‌ له‌ رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما كه‌متر نزم ده‌بێته‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.