Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 10:16

ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵی پارتی درایه‌وه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌

ده‌ستێكی نادار له‌ پشت ئه‌و هێرشانه‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%

جارێكی تر باره‌گای ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه‌ ئامانج و ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ باره‌گاكه‌ كرا.

كاتژمێر 12:35 خوله‌كی ئه‌مشه‌و ته‌قه‌ له‌ باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی چه‌مچه‌اڵ كراو تا ئێستاش ته‌قه‌كه‌ره‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌ و نه‌زانراوه‌ كێن و سه‌ر به‌ چ گروپ و تاقمێكن.

له‌م باره‌یه‌وه‌ "سالار هه‌مه‌وه‌ندی" به‌رپرسی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، به‌ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له‌ باره‌گاكه‌مان كردووه‌ و ڕایانكردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: چه‌ند جارێكه‌ باره‌گاكه‌ی ئێمه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و تا ئێستاش بكه‌ره‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌.

هه‌مه‌وه‌ندی ڕاشیگه‌یاند: ده‌ستێكی نادار له‌ پشت ئه‌و هێرشانه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر باره‌گای ناوچه‌مان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه‌ له‌ ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌مانه‌وه‌ سكاڵای یاسایمان تۆمار كردووه‌ و داوامان له‌ دادگا كردووه‌ بكه‌ره‌كان بدۆزێته‌وه‌ و به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌ێنێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی: دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش گه‌یشتنه‌ باره‌گای ناوچه‌مان و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی ، ئێمه‌ش وه‌ك به‌رپرسی ناوچه‌ پێمان ڕاگه‌یاندن كه‌ پاراستنی باره‌گا حیزبییه‌كان و ئه‌منییه‌تی ناو شار له‌ ئه‌ستۆی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌ و پێویسته‌ ئێوه‌ ڕێگر بن له‌به‌رده‌م ڕوودووی له‌و جۆره‌.

گوتیشی: له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌ ڕێگای كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ ڕووداوه‌كه‌.

ء

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.