Erbil 10°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 10:22

له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا بڕیار له‌سه‌ر مووچه‌ى مانگه‌کانى 10، 11، 12ى ئه‌مساڵ درا

هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 11 ى 12 ى 2018 ، له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ پاشه‌كه‌وتی مووچی سێ مانگی كۆتای ئه‌مساڵ رایگه‌یاند: موچه‌ی مانگه‌كانی 10 ،   11 ، 12  ی ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وت نا‌كرێت و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه وه‌ك وه‌زراه‌تی دارایی‌ سی رۆژ جارێك موچه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ین.هاوكات رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق لێكتێگه‌یشتنی زۆر باشمان هه‌یه و ‌عێراق پابه‌نده‌ به‌ناردنی‌ پاره‌ی دیاریكراوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

سەبارەت بە ئەگەری ناردنی موچەی 3 مانگ لە لایەن بەغداوە ڕایگه‌یاند  نوسراومان كردووە بۆ حكومەتی عێراق و ئەوەمان بۆ روونكردوونەتەوە كە موچەی سێ مانگ نەنێردراوە ئومێد دەكەین لە مانگی یەكی ئەمساڵدا ئەو موچەیە رشەوانەی هەرێم بكرێت.

وەزیری دارایی لەبارەی ئەگەر لابردنی پاشكەوتی موچەوە ڕایگه‌یاند ، كابینەی نوێ مژدەی خۆشی پێیە، چاوەڕی دەكەین پەرلەمان پرۆژە یاسای چاكسازی لە موچە و خانەنشینی دەرماڵەكان پەسەند بكات و بەوەش دەتوانرێت پاشەكەوتی موچە لاببرێت.

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.