Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 09:57

دیندار زێباری : حکومەتی هەرێم بە بەردەوامی هەوڵیداوە مافی کەمایەتییەکان بپارێزێت

شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌وڵاتى فه‌ره‌نسایه‌
کوردستان TV
100%


رۆژی دووشەممە ١٠/١٢/٢٠١٨ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم، عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس، سامان جەمیل بۆیا، بەرپرسی مەلەفی کریستیانەکان و ئەندامانی سکرتاریەتی نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەره‌نسایان کرد و لەلایەن ئادریان پێنیللی، بەرپرسی کار وباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە فەڕانسا پێشوازیان لێکرا.


کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە باسکردن لەسەر رەوشی عێراق بەتایبەتی پاش هاتنی چەکدارانی داعش و ئەنجامدانی کردەوەی قێزەونی تیرۆریستی دژ بە کەمایەتییە ئاینییەکان. لەم کۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان خستەسەر هەماهەنگی زیاتر لەنێوانیان و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی پێکەوە ژیان لە عێراق. ئەو بابەتانەی کە لەم کۆبوونەوەیەدا باسیان لەسەر کرا بریتی بوون لە کێشەی کەمایەتییەکان لە عێراق، ماددەی ١٤٠ جێبەجێکردنی و هەوڵدان بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانەی کەمایەتییەکان رووبەرووی دەبنەوە.


د.دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نیودەوڵەتییەکان لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەخت خستە سەر هەوڵ و کۆششەکانی حکومەت بۆ پاراستنی ژیانی کەمایەتییە ئاینییەکان و رایگەیاند کە حکومەتی هەرێم بە بەردەومی هەوڵیداوە مافی کەمایەتییەکان بپارێزێت و ئەو ئاشتی و پێکەوەژیانەی کە لە کوردستان هەیە، ئەو داتا و بەڵگانەی کە لەبەردەستدان سەلمێنەری ئەمەن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.