وەزارەتی دەرەوەی عیراق، یاداشتێك بۆ ڕوونكردنەوە لەسەر زانیاریی تایبەت بە كوشتنی 50 عێراقی لە ساڵی 1991، پێشكەش بە سالح غەزبان، باڵێوزی كوەیت لە بەغدا، دەكات.
ئەمڕۆ دوو شەممە 2018/12/10، وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیانووە، ئەحمەد نایف دلێمی، سەرۆكی فەرمانگەی عەرەبی لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق، یاداشتی ڕوونكردنەوەی سەبارەت بەو زانیاریانەی باسیان لە كوشتنی 50 عێراقی كردبوو، ڕادەستی سالم غەزبان، باڵێوزی كوەیت كردووە لە بەغدا.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەوانەی كوژراون، پێدەچێت عیراقی دانیشتووی دەوڵەتی كوەیت بن وەك لەو دیمەنە ڤیدیۆیەدا هاتووە، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبۆتەوە و لەلایەن پۆلیسێكی كوەیتییەوە باس دەكرێت، كە گوایە لەدوای داگیركردنی عێراق بۆ كوەیت لە ساڵی 1991دا كوژراون.
لەم ماوەیەی دواییدا، ئەندامانی پەرلەمانی عیراق و چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئاماژەیان بەو زانیاریانە كردبوو، كە لەبارەی كوژرانی 50 عیراقی دانیشتووی كوەیتەوە لە دوای جەنگی كوەیت لە ساڵی 1991، بڵاوبۆوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.