Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:12

ناوچه‌ى سه‌وزى شارى به‌غدا به‌ڕووى هاوڵاتیان کرایه‌وه‌

هاوڵاتیان به‌ ئۆتۆمبلیى خۆیان ، چوونه‌ ناوچه‌ى سه‌وزو خۆشحاڵیان دەربڕى
کوردستان TV
100%

دواى 15 ساڵ له‌ داخرانى ناوچه‌كه‌ به‌ رووى هاولاتیانه‌وه‌، ئه‌مرۆ به‌شێكى ناوچه‌ى سه‌وزى شارى به‌غدا به‌ڕووى هاوڵاتیاندا كرایه‌وه‌، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌شدا هاوڵاتیان به‌ ئۆتۆمبلیى خۆیان ، چوونه‌ ناوچه‌ى سه‌وزو خۆشحاڵیان دەربڕى.

به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى ، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ، به‌شێوه‌یه‌كى كاتى و بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ هاوڵاتیان ده‌توانن له‌ كاتژمێر (5:00)ى ئێواره‌ بۆ كاتژمێر (10:00)ى شه‌و سه‌ردانى ناوچه‌ى سه‌وز بكه‌ن.

کردنەوەى ناوچەى سەوز دواى 15 ساڵ دێت لەو کاتەوەى لە ساڵى 2003و لە دواى پرۆسەى ئازادى عێراق، ئەو ناوچەیە بەرووى هاوڵاتیاندا داخرا.

ناوچەى سەوز هەریەک لە حکومەتى عێراق و بیناى وەزارەتى بەرگرى و بەشێک لە باڵیۆزخانەى وڵاتانى جیهانى تێدایە، لەدواى دەستبەکاربوونى عادل عەبدولمەهدى وەک سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیاریدا کە دەبێت ئەو ناوچەیەش بەڕووى هاوڵاتیاندا بکرێتەوەو چیتر جیاکارى لەنێوان سیاسییەکان و هاوڵاتیاندا نەکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.