باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی وڵاتەکەیی و داوای دەکات بە ئاگابن لەکاتی گەشتکردنیان بۆ عێراق.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی باڵیۆزخانه‌كه، به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رزگاركردنی عێراق له ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه له شاری به‌غدای پایته‌خت له‌سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانیدا به ناوچه‌ی سه‌وزیشه‌وه، یاریی ئاگرینی زۆر به‌كارده‌هێنرێت و چه‌كیش به‌كارده‌هێنرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌وه به‌سه‌ر داعشدا، 10ی كانوونی یه‌كه‌م پشووی فه‌رمییه. راشیگه‌یاند كه له زۆرێك له ناوچه‌كانی عێراق یاریی ئاگرینی به‌كارده‌هێنرێت و ئاهه‌نگ ده‌گێڕدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.