Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:00

سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق : له‌ساڵیادی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر چه‌کدارانى داعشدا سڵاو بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌

ستایشى هێزى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 10 ى 12 ى 2018 ، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە یەكەمین ساڵیادی راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر چه‌كدارانى داعش سڵاوی  بۆ  هێزی  پێشمەرگە ی كوردستان نارد 


 لە بەغدا رێوڕسمی تایبەت بە بۆنەی یەكەمین ساڵیادی راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا بەڕێوەچوو

 
له‌ووته‌یه‌كدا كه‌له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا پێشكه‌شى كرد عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سوپاس و ستایشی هێزه‌ عێراقیه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى دیكه‌ى كرد  كە لە رزگاركردنی ناوچەكانی ژێر دەستی داعشدا رۆڵیان هەبوو

له‌درێژه‌ى ووته‌كه‌یدا كه‌له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا پێشكه‌شى كرد سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سڵاوى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانی نارد و ستایشتى كردن 

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ووتاره‌كه‌یدا كه‌له‌مه‌راسیمه‌ پێشكه‌شى كرد ڕایگه‌یاند ،ئه‌مرۆ جێگای شانازییه‌ بۆ گه‌لی  عێراق به‌سه‌ر جه‌م پێكهاته‌كان له‌هاوڵاتیانى عه‌ره‌ب ، كورد ،  توركمان، موسڵمان، مەسیحی، سابیئە و ئێزدی و ته‌واوى پێكهاته‌كان 


شوان عه‌زیز


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.