Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:10

ئەمەریکا ئامادەیی خۆى بۆ کڕینى 17%ى نەوتى عێراق دەربڕى

50 کۆمپانیای هێناوەتە بازاڕەکانى عێراق
کوردستان TV
100%

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ئامادەیی وڵاتەکەى بۆ کڕینى 17%ى نەوتى عێراق دەربڕى و رایگەیاند، کە 50 کۆمپانیایان هێناوەتە بازاڕەکانى عێراقەوە.

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاندووە، ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئامادەیە بە ڕێژەى 17%ى نەوتى عێراق بکڕێت، ئومێدیشى خواستووە عێراق ببێتەوە بە هێزێکى گەورەى ئابوورى ناوچەکە.

ئەوەشى خستۆتەڕوو کە 50 کۆمپانیا لەلایەن  ژوری بازرگانی ئەمەریکا هێنراونەتە بازاڕەکانی عێراقەوە، ئەمەریکا ئامانجیەتى لەگەڵ عێراق ئاڵوگۆڕی هاوبەشی هەبێت. 

وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپک)و وڵاتانی بەرهەمهێنەر لە دەرەوەی رێکخراوەکە لەسەروویانەوە روسیا رێککەوتون لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی ملیۆنێک و 200 هەزار بەرمیل رۆژانە، ئەوەش وەک پاڵپشتییەک بۆ نرخی نەوت.

بەپێی رێککەوتنەکە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک بڕی 800 هەزار بەرمیل و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە 400 هەزار بەرمیل رۆژانە کەمکردنەوەکە دەگرنە ئەستۆ.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.