دوابەدوای ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و كاندیدكردنی د.عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، دەنگۆى ئهوه بڵاوبووەتهوە كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو پۆستی جێگری سەركۆمار پێ بدرێت، بەڵام ئێستا عەبادی ئەو پۆستە رەت دهكاتهوهو قبووڵی نەكردووە وەك جێگری بەرهەم ساڵح دەستبەكار بێت.
لهم بارهوه هودا سەجاد پەرلەمانتاری عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانیی "ئەلنەسر"ی حەیدەر عەبادی بەتۆڕی هەواڵی "بی بی سی" راگەیاندووە ، كە حەیدەر عەبادی پۆستی جێگری سەركۆماری لەلایەن هێزە سیاسییەكانەوە بۆ پێشنیار كراوە، بەڵام ئەو رەتی كردووەتەوە ئەو پۆستە وەربگرێت و ببێتە جێگری بەرهەم ساڵح.
سەجاد ئاماژەی بەوە داوە كە پەرلەمانی عێراق چاوەڕوانی بەرهەم ساڵح دەكات بۆ ئەوەی لەبەردەم پەرلەماندا جێگرەكەی پێشكەش بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.