له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان فیستڤاڵی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه تایبه‌ته به سینه‌ما به‌ڕێوه‌بچێت .
ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران ساڵانە فیستیڤاڵێکی ھونەری لەسەر ئاستی جیھان بە نیشاندانی فیلم لە بارەی کۆچبەرانەوە ساز دەکات ، بۆ ئه‌مساڵ له 28ی مانگی رابردوودا ده‌ستكراوه به ئه‌نجامدانی كاره‌كانی و بریاریش وایه له 18ی ئه‌م مانگه‌دا کۆتایی بە فیستیڤاڵەکە بهێنرێت، کە لە 101 وڵاتی جیاواز و لە یەک کاتدا بەڕێوە دەچێت .
ئەو فیستڤاڵە لە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهانی ئەنجام دەدرێت، لە عێراقیش لە هەرسێ شارەکانی بەغداو بەسڕا و موسڵ و لەهەرێمی کوردستانیش لە هەولێری پایتەخت لە ڕۆژانی 11 و 13 و 17ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت .
بەڕێوەبەری ھونەری سینەمای ھەولێر " شاخه‌وان مسته‌فا " ئاشكرایده‌كات ، دەستەی سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی ئەو فیستیڤاڵە ھەولێرییان وەک پایتەختێکی ئارام لە عێراق دیاری کردبوو، بۆیە دوو ساڵی ڕابردوو میوانی کوردستان بوونە و چالاکیە ھونەرییەکانیان لە پایتەختی ھەرێمی کوردستان ئەنجام داوە ، وتیشی بەھۆی پێک‌ھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ناوەند و گۆڕانکاریی ڕەوشی سەقامگیری عێراق بڕیارە لە شارەکانی عێراقیش ھەمان فیستیڤاڵ بێتە سازکردن .
له‌م فێستیڤاڵه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر ل فیلمی سینه‌مایی بیانی و كوردی كه‌تایبه‌تن به ڕه‌وشی كۆچبه‌ران له‌جیهاندا نمایش ده‌كرێن و له كۆتایی فێستیڤاڵهكهشدا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر به‌هاوبه‌شی ڕێكخراوی ناوبراو ڕێزلێنان ئهبهخشرێته ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه كاری خۆبه‌خشیان له‌بواری سینه‌ما ئه‌نجامداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.