Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 17:04

28 کۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیرکران

ھه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌كانی عێراق، پاكستان، جه‌زائر، تونس و مه‌غریب بوون
کوردستان TV
100%

ھێزه‌كانی ئاسایشی توركیا، 27 كۆچبه‌ری نایاسایی-یان له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ پارێزگای ئه‌دیرنه‌ باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستگیركرد.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوون، ھێزه‌كانی ئاسایش زانیارییان به‌ده‌ستگه‌یشت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی، 27 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ رێگه‌ی شه‌نده‌فه‌رێكه‌وه‌ ھه‌وڵده‌ده‌ن له‌ شاری ئیستانبوڵه‌وه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ پارێزگای ئه‌دیرنه‌.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه‌ ھێزه‌كانی ئاسایش پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌یان راگرت و ده‌ستیان به‌ پشكنین كرد كه‌ له‌ میاندا، ھه‌ر 27 كۆچبه‌ر نایاساییه‌كه‌ ده‌ستگیركران. روونكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ كه‌ ھه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌كانی عێراق، پاكستان، جه‌زائر، تونس و مه‌غریب بوون، به‌رله‌وه‌ی ده‌ستگیربكرێن ھه‌وڵیان ده‌دا به‌قاچاغ له‌ رۆژئاوای توركیاوه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ یۆنان. به‌ گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، كۆچبه‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ له‌ پارێزگای ئه‌دیرنه‌ كراون، بۆ ئه‌وه‌ی رێككاری یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا بگرێته‌به‌ر

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.