Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:54

به‌ ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ند (ره‌حیم زه‌بیحی ) گیانی له‌ده‌ست دا

له‌ چه‌ندین فیستیڤاڵی سینه‌مایی ناوچه‌یی و جیهانیی خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه‌
کوردستان TV
100%

دره‌نگانی شه‌وی هه‌ینی 7/12/2018، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ره‌حیم زه‌بیحی له‌ شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌سه‌ر رێگای نیزه‌ڕۆی بانه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌ و دواتریش ئاگری تێبه‌ر بووه‌ ، ره‌حیم زه‌بیحی، ده‌رهێنه‌ری دیاری كورد و براكه‌ی گیانییان له‌ده‌ستدا.

ره‌حیم زه‌بیحی، ده‌رهێنه‌رێكی دیاره‌ و پێشتریش چه‌ندین كاری ده‌رهێنانی هه‌بووه‌، دیارترینیشیان كورته‌ فیلمه‌كانی “هاوار”، “سه‌ته‌لایت”، “كۆتایی شه‌ڕ”، “ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ چوو بۆ سه‌یران”، “ساته‌ مه‌زادكراوه‌كان”، “تیرۆریستێك داده‌به‌زێ”، “رۆژی دوایی”، “ئیسترێس، “سه‌مای ڕه‌نگه‌كان”، “ژانی دابڕانی ئه‌به‌دی”، فیلمی “وڵاتی ئه‌فسانه‌”ن.

هه‌ندێك له‌ به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌كانی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ش، له‌ چه‌ندین فیستیڤاڵی سینه‌مایی ناوچه‌یی و جیهانیی گرنگدا نمایشكراون و خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه‌.

 

كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.