Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:36

په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر نه‌وت به‌سه‌ر قوتابخانه‌کان دابه‌ش ده‌کات

ئه‌و نه‌وته‌ی له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ هی ساڵانی رابردووه‌ ده‌مانه‌وێت بگه‌یه‌نینه‌ ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه‌ زۆرپێویستی پێیه‌تی
په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر نه‌وت به‌سه‌ر قوتابخانه‌كان دابه‌ش ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌هۆی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ناوسه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، به‌تایبه‌تی قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر بڕێك  نه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و قوتابخانانه‌ دابه‌ش ده‌كات كه‌ هیچ  نه‌وتی سالانی رابردوویان نه‌ماوه‌  تا  به‌شه‌ نه‌وتی ساڵانه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌گات .كه‌ بریاره‌ئه‌مسال هه‌مووقوتابخانه‌یه‌ك بڕی پێویستی نه‌وت وه‌ربگریت .

له‌مباره‌ یاسین شوكری به‌رپرسی كارگیڕی له‌ په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند .

به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستان ، په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند له‌ ئاگادارییه‌كدا ئه‌و قوتابخانانه‌ی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ هیچ بڕه‌ نه‌وتیان له‌قوتابخانه‌ نه‌ماوه‌ به‌تایبه‌تی باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌كانی دیكه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ئێواران ، كه‌نوسراوێك ئاراسته‌ی په‌روه‌رده‌ بكه‌ن به‌وه‌ی نه‌وتیان نه‌ماوه‌ وپێویستیان به‌ نه‌وت هه‌یه‌ .

یاسین شوكری روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و نه‌وته‌ی له‌به‌ر ده‌ستی په‌روه‌رده‌دایه‌ هی ساڵانی رابردووه‌ ده‌مانه‌وێت بگه‌یه‌نینه‌ ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه‌ زۆرپێویستی پێیه‌تی تا به‌ فه‌رمی ئه‌و ساڵ بڕی نه‌وتی ته‌رخانكراوی په‌روه‌رده ‌وقوتابخانه‌كان ده‌گات .

سه‌باره‌ت به‌ بڕی نه‌وته‌كه‌ی كه‌ ئێستا دابین ده‌كرێت وبه‌شێكیش دابه‌شكراوه‌ بڕه‌كه‌ی 2به‌رمیله‌ و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووبه‌شێكی دابه‌شكراوه‌و بڕیاریشه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتووش بڕێكی دیكه‌ بدرێت به‌ ژماره‌یه‌ك له‌قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند .

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.