Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:49

به‌هۆی لافاوه‌وه‌ کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له‌ ناحیه‌ی سه‌نگاو گیانی له‌ده‌ستدا

بەهۆی لافاوەوە ڕێگای کەلار-دەربەندیخان داخرا
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 5:30 خوله‌ك  له‌ گوندی كه‌وه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی سه‌نگاو به‌هۆی باران بارینی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ ئاو بردی‌ و گیانی‌ له‌ده‌ست دا".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان ته‌رمی كچه‌كه‌ به‌ خنكاوی ده‌رهێنرایه‌وه‌ و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگاوه‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌".

پۆلیس ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ كچه‌كه‌ 16 ساڵانه‌و ناوی (و. ع. ع.)یه‌ و به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ و به‌مه‌به‌ستی كاری ئاژه‌ڵداری (شوانی) له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی روویان له‌ناوچه‌ی سه‌نگاو كردووه‌".

هه‌ر بەهۆی زۆری باران بارین و هاتنی لافاو، پردی قەترە که دەکەوێته نێوان شاری کەلار - دەربەندیخان بەشێک له پردەکه ڕوخاوە و هاتوچۆکردن تیایدا وەستاوه .

بەگویرەی راگەیاندنێکی هاتوچۆی گەرمیان، له ئێستادا بەفەرمانی بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان مەفرەزەکانی هاتوچۆی گەرمیان ڕێنوێنی دەدەنە شۆفێران که ڕێگای بناری بەمۆ به کاربهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.