ئەمڕۆ لە بەغدا خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانیکردن لە خەڵکی بەسرە سازكرا و خۆپیشاندهران داوایان كرد بەخێرایی چارەسەرێک بۆ داوا رەواکانی خهلكى بهسره بدۆزرێتەوە. هاوکات داوادەکەین دەستبەجێ بەکارهێنانی ئەو هێزە زۆرە لە دژی خۆپیشاندەران بووەستێندرێت".
خۆپیشاندەرەکان بەدەیان درووشمیان وەک پشتیوانییەک بۆ خەڵکی بەسرە بەرزکردووەتەوە و هاوکات خۆپیشاندەرەکان بە دەنگی بەرز هاوار دەکەن، بەغدا پشتیوانی ئێوەیە و سڵاوتان لێدەکات.
خەڵکی بهسره ماوەیەکی زۆرە بەدەست کەمی خزمەتگوزارییەکان و بێ کارییەوە دەناڵێنن، ئەمەش وایکردووە چەندین جار خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و دوایین شەپۆلی خۆپیشاندانەکانیش لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە دەستیپێکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.