Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:31

ئه‌ڵمانیا.. بە‌به‌شداری حکومه‌تی هه‌رێم و پارتی 31ـه‌مین کۆنگره‌ی پارتی (سی دی یو) ده‌ستپێده‌کات

له‌ شاری هامبورگ
ئه‌ڵمانیا.. به ‌به‌شداری حكومه‌تی هه‌رێم و پارتی 31ـه‌مین كۆنگره‌ی پارتی (سی دی یو) ده‌ستپێده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سی و یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی پارتی (سی دی یو)ی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دڵشاد بارزانی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و هوشیار سیوه‌یلی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كرودستان به‌شداری له‌ كۆنگره‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

له‌ رۆژانی حه‌وت و هه‌شتی ئه‌م مانگه‌ کۆنگره‌ی (سی دی یو) به‌رێوه‌ ده‌چێت، كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی سی دی یو له‌ شاری هامبورگ به‌رێوه‌ده‌چێت. 

بۆ ئه‌مساڵیش 1001 شاند له‌ سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌کانی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ی كۆنگره‌كه‌ ده‌بن. 

له‌ كۆنگره‌ی (سی دی یو) دا، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆکی پارتی کریستیان دیموکراتی یه‌کگرتووی (سی دی یو) و دوای قوناغێکی زۆر گرنگ له‌ کارکردن له‌ چه‌ندین بواردا، ئه‌نگێلا مێرکل راوێژکاری ئێستای ئه‌ڵمانیا، ده‌ست له‌ سه‌رۆكایه‌تی پارتی (سی دی یو) هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌مه‌ش قوناغێکی گرنگ و مێژویی ئه‌و پارته‌یه‌ له‌ ئه‌ڵماتیا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.