Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:29

ره‌وشی که‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه‌
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه‌ بڵاوکردەوە.  

به‌ پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7-12-2018 له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم، ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت به‌ درێژایی كاتدا و له‌گه‌ڵ به‌فربارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كاندا هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌وره‌ تریشقه‌ش هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی پارێزگادا.

باران

 

هه‌ر به‌پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، سبه‌ی شه‌ممه‌ 8-12-2018 له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك، ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ وه‌ هه‌روه‌ها بارینی به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كانی باكووری پارێزگادا.

هه‌روه‌ها له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی پارێزگادا.

باران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.