به‌پێى هه‌واڵه‌كانى عێراق، شه‌وى ڕابردوو فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در له پایته‌ختى عێراق كوژرا.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاندووه: كه چه‌كدارانى نه‌ناسراو و به چه‌كى بێده‌نگ ته‌قه‌یان له عه‌لى حوسێن حیجامى كردووه له ناوچه‌ى شوعله له باكوورى شارى به‌غداى پایته‌ختى عێراق و ده‌ست به‌جێ عه‌لى حوسێن حیجامى گیانى له ده‌ستداوه.
حیجامى سهركردهییهك بووه له (سرایا السلام) سه‌ر به ره‌وتى سه‌در، ئه‌و رهوتهى كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌رد گه‌وره پیاوى شیعه سهروكایهتى ده‌كرێت.
جێى ئاماژه‌یه به‌م دواییه كوشتنى كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان زیادى كردووه له شارى به‌غدا و چه‌ند شارێكى دیكه‌ی عێراق، زۆربه‌ى ئه‌و كردارانه له بارودۆخێكى ئاڵۆز و نادیار و له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراو ئه‌نجام ده‌درێت به‌هۆى نه‌زانینى ناسنامى بكوژ، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئاسایشى عێراقى ئه‌و كردارانه دژى كه‌سانى نه‌ناسراو تۆمار ده‌كات.
ئاماده و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.