Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:17

بەفر حاجی ئۆمەرانی سپیپۆش کرد

هاموشۆی گەشتیاری بەردەوامە
کوردستان TV
#7
100%

پ. كه‌ریم سمكۆ.. لەسەنتەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بەفر کەوتووە، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران رایگه‌یاند: بزاوتی بازرگانی و هاموشۆی گەشتیاری لە مەرزی حاجی ئەمەران بەردەوامە.

فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە کوردستان تیڤی راگەیاند: بەهۆی ئەو سەرماو سۆڵەیەی ناوچەکەی گرتۆتەوە، لەسەنتەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بەفر کەوتووە، بەڵام ئەمە نەبۆتە گرفت لەبەردەم هاتووچۆی هاووڵاتیان و نزیک بە پێنج سانیمەتر بەفر باریوە.

سەبارەت بە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران گووتی: بزاوتی بازرگانی و هاموشۆی گەشتیاری لە مەرزی حاجی ئەمەران بەردەوامە و لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو یان بارینی بەفر و ئاستەنگ بۆ ڕێگا سەرەکییەکان و بواری هاتووچۆ، تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە سنوورەکە لە ئامادەباشیدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.