ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ری خۆبه‌خش سكاڵای یاساییان له دژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر تۆمار كرد، به‌و پێیه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه به‌شی ڤی ئای پی بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان كردووه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاسۆ هاشم، پارێزه‌ری خۆبه‌خش به كوردستان24ی راگه‌یاندووه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆ به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و ناده‌ستووری به‌شێكیان كردووه‌ته‌وه.
گوتیشی: ئه‌و بڕیاره دژی ده‌ستووری عێراق و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه و جیاوازی چینایه‌تی درووست ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و بڕیاره شیاوی قبوڵكردن نییه و له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ئاماژه به‌وه كراوه، هاووڵاتیان هه‌موویان یه‌كسانن و مادده‌ی 28ی ده‌ستووریش جه‌ختكراوه‌ته‌وه، كه باج و رسومات ته‌نیا به یاسا رێكده‌خرێت و ئه‌وه‌ی كراوه زاڵبوونی هه‌ژموونی كه‌رتی تایبه‌ته به‌سه‌ر كه‌رتی گشتیی‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.