له ئاگاداریه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندنى سنووره‌كه ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: لەسەر داوای سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای كەلار و بە رەزامەندی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6 ى 12 ى 2018 ، دەوامی دووەم لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندنی سنوری پەروەردەكەمان پشوو دەبێت بەهۆی نالەباری كەش و هەوا و بوونی باران بارینێكی بەخوڕ كە ناوچەكانی گەرمیانی گرتۆتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.