سەرچاوەیەك لەپۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقە لەپۆلیسێكی بەشی فریاكەوتن كراوە و دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی راگەیاندووه، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقە لە پۆلیسێکی بەشی کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتن بە ناوی ( ل.ئ.ح) کراوە و کوژراوە.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پۆلیسەکە لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لای راپه‌ڕین بە ئۆتۆمبێل چوونەتە تەنیشت ئۆتۆمبێلەکەی و تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە و چەند فیشەکێکیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.
راشیگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه مفه‌وه‌زی به‌شی كارگێری بووه له پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی هه‌ولێره، به‌ڵام له ساڵی 1996ه‌وه له شاری سلێمانی نیشته‌جێبووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.