Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:30

به‌ڤیدیۆ.. شاندێکی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان به‌سه‌رکرده‌وه‌

پێشمه‌رگه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نی یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ی نموونه‌یی سه‌ربازی
کوردستان TV
#7
100%

به‌پێی هه‌واڵێكی هه‌ژماری فه‌رمی راگه‌یاندنی پێشمه‌رگه‌ له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ، ئه‌مرِۆ ٥/١٢/٢٠١٨ سه‌ربه‌ست له‌زگین ، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ یاوه‌ری فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ئه‌ركان و لیوا سالار جه‌باری راوێژكاری وه‌زاره‌ت و كۆلۆنێل فۆن بلومروده‌ر فه‌رمانده‌ی گشتی ‌هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق ، نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ كه‌ له‌ قۆناغی كۆتایی كاره‌كانیدایه‌.

دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ش و یه‌كه‌ جیاوازه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كان  كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌گه‌ل كۆلۆنێل ڤۆن بلومروده‌ر فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق  و ستافی راوێژكارانی سوپای ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سوپاسی هه‌وڵ و خه‌مخۆری فه‌رمانده‌ و تیمه‌ راوێژكاره‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیای كرد كه‌ به‌ خه‌مخۆریه‌وه‌ و به‌رده‌وام له‌ پشت به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی دروست كردنی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌گه‌وه‌ بوون و به‌رده‌وام چاودێری پرۆسه‌ی دروست كردن و ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه‌ بوون هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كۆمپانیای جێبه‌جێكار له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆی سوور بێت و پرۆژه‌كه‌ له‌ كاتی دیاریكراودا به‌كۆتا بگه‌یه‌نێت، دواتر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق را و سه‌رنجی تایبه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ به‌ بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ گه‌یاند و هیوای خواست كه‌ بتوانرێت له‌ واده‌ و كاتی خۆیدا كۆتایی به‌ ته‌واوی كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ بێت و پێشمه‌رگه‌ ببێته‌ خاوه‌نی یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ی نموونه‌یی سه‌ربازی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.