پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشهممه ٥-۱۲-۲۰۱۸ ، وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی فازل ڕەئوف ، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتى دیموكراتى كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییان كردوو لەلایەن عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەوە پێشوازییان لێكرا .
لەدیدارێكدا كاروچالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی خرانەڕوو ، وەفدی پارتى دیموكراتى كوردستان سوپاس و پیرۆزبایی خۆیان گەیاندە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و هاوكاری و هەمانگییان بۆ پۆلیسی سلێمانی دووپاتكردەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.